|

به‌شى یه‌كه‌م
پێناسه‌و پره‌نسیپه‌كان
مادده‌ى یه‌كه‌م/
ئه‌م گوزارشتانه‌ى خواره‌وه به‌م مه‌به‌ستانه‌ن
له‌م یاسایه‌دا به‌كار براون:
هه‌رێم: هه‌رێمى كوردستان – عێراق.
سه‌ندیكا: سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى
كوردستان.
نه‌قیب: نه‌قیبى رۆژنامه‌نووسانى
كوردستان
رۆژنامه‌وانى: ئه‌نجامدانى كارى
رۆژنامه‌نووسییه به‌هه‌موو كه‌ناڵه
جیاجیاكانییه‌وه.
رۆژنامه‌نووس: هه‌ر كه‌سێكه كارى
رۆژنامه‌نووسیى بكات.
رۆژنامه: هه‌ر چاپكراوێك كه به
خوله‌كى و به‌ناوێكى دیاریكراو و
ژماره‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌ك و به‌رێك و
پێكى ده‌ربچێت و دابه‌شبكرێت.
مادده‌ى دووه‌م/
1- سانسۆر له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانیی نییه‌و
ئازادیى بڵاوكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ره
بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌سنوورى یاسا‌و
له‌چوارچێوه‌ى پاراستنى ئازادییه
تایبه‌تییه‌كانى تاك و داب و سیسته‌مه
گشتییه‌كاندا.
2- بواردان به‌رۆژنامه‌نووس بۆ
ئاگاداربوون له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه
بۆكۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ‌و هه‌رێمایه‌تیى
و نێوده‌وڵه‌تیدا.
3- رێگه‌دان به بڵاوكردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌و
راو بۆچوون.
4- وه‌ده‌ستهێنانى ئه‌و زانیاریى و هه‌واڵ
و ئامارانه‌ى كه لاى هاووڵاتیان
گرنگن، له‌سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه
و شیكردنه‌وه‌و ده‌ستاو ده‌ستكردنیان
و بڵاوكردنه‌وه‌و را له‌سه‌ر ده‌ربڕینیان،
هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك
یان ئه‌و كه‌سه‌ى راژه‌ى گشتى
پێڕاسپێردراوه به حوكمى كاره‌كه‌ى،
زانیارى گشتى په‌یوه‌ند به هه‌رێم و
كۆمه‌ڵگاى لایه، بوارى به‌ده‌ستهێنانى
بۆ رۆژنامه‌نووسان بڕه‌خسێنێت، مه‌گه‌ر
نهێنى بێت یان په‌یوه‌ندى به ئاسایشى
هه‌رێمه‌وه هه‌بێت.
5- به‌نهێنى هێشتنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى
وه‌رگرتنى زانیارى و هه‌واڵه ده‌ستكه‌وتووه‌كان
سه‌باره‌ت به‌و داوایانه‌ى دراونه‌ته
دادگا، مه‌گه‌ر دادگاى تایبه‌تمه‌ند
بڕیارى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بدات.
6- نابێت گوشار بخرێته سه‌ر سه‌رنووسه‌ر
یان كه‌سى دیكه بۆ ئاشكراكردنى ناوى
نووسه‌رى ئه‌و بابه‌تانه یان گرتنه‌به‌رى
هه‌ر رێكارێك به مه‌به‌ستى گه‌یشتن
به‌زانینى ئه‌و ناوانه، به‌مه‌رجێك
رۆژنامه‌كه به‌رپرسیارێتى یاسایى له
ئه‌ستۆ بگرێت.
7- هه‌ر كه‌سێكى سروشتى یا مه‌عنه‌وی،
به‌پێى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه مافى
خاوه‌ندارێتى رۆژنامه‌و ده‌رچواندنی
هه‌یه.
8- نابێت رۆژنامه رابگیرێت و رێگه
له‌ده‌رچوونى بگیرێت یان ده‌ستى به‌سه‌ردا
بگیرێت ته‌نها به بڕیارێكى دادوه‌رى
نه‌بێت.
به‌شى دووه‌م
مه‌رجه‌كانى ده‌رچواندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و
وازهێنان له رۆژنامه
مادده‌ى سێیه‌م/
بۆ ده‌رچواندنى رۆژنامه، پێویسته ئه‌م
رێكارانه‌ى خواره‌وه بگیرێته‌به‌ر:
1- خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ر،
راگه‌یاندنێك له رۆژنامه‌یه‌كى
رۆژانه‌ى هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه، كه
ناو و نازناو و وڵاتنامه‌و شوێنى
نیشته‌جێی خاوه‌ن ئیمتیاز، یان دامه‌زرێنه‌رى
رۆژنامه‌كه‌و ناوى رۆژنامه‌كه‌و ئه‌و
زمانه‌ى كه پێى بڵاوده‌كرێته‌وه‌و
ناوى سه‌رنووسه‌رو ماوه‌ى ده‌رچواندنى
تێدابێت، ئه‌م راگه‌یاندنه به به‌یانى
ده‌رچواندنى رۆژنامه‌كه داده‌نرێت.
2- ده‌شێ ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ده‌رچواندنى
رۆژنامه‌كه له‌ماوه‌ى (30) سى رۆژ له‌رۆژى
بڵاوكردنه‌وه‌ى راگه‌یاندنه‌كه له‌دادگاى
پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم تۆماربكرێت، به
پێچه‌وانه‌وه ده‌رچواندنى رۆژنامه‌كه
په‌سه‌ند ده‌بێت.
3- پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ر
به‌یانى دامه‌زراندنى رۆژنامه‌كه
بداته سه‌ندیكاو له‌وێ تۆمارى بكات.
4- مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌یه‌وێت
رۆژنامه ده‌رچوبێت لێهاتوویى یاسایى
ته‌واوى هه‌بێت.
5- نابێت دوو رۆژنامه به‌یه‌ك ناو له‌هه‌رێمدا
ده‌ربچێت.
6- پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ر
له‌شوێنێكى دیارى رۆژنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى
روون ناوى خۆى و سه‌رنووسه‌رو شوێن و
رێكه‌وتى ده‌رچواندن و ناوى ئه‌و
چاپخانه‌یه‌ى كه تیایدا چاپده‌كرێت
بڵاوبكاته‌وه‌و پێویسته هه‌ر
گۆڕانكارییه‌ك، یان هه‌مواركردنێك له‌سه‌ر
ناوه‌ڕۆكى به‌یانى دامه‌زراندن
رووبدات له‌ماوه‌ى له‌ماوه‌ى (30) سى
رۆژو له‌رێكه‌وتى گۆڕانكارییه‌كه‌دا
یان هه‌موار كردنه‌كه‌دا بڵاوبكاته‌وه.
مادده‌ى چواره‌م/
پێویسته هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌رى
هه‌بێت كه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و بابه‌تانه‌ى
تیایدا بڵاوده‌كرێته‌وه بكات و ئه‌م
مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ى تێدابێت.
1- زمانى رۆژنامه‌كه به خوێندن و
نووسین بزانێت.
2- هاوڵاتى هه‌رێم یان نیشته‌جێی ئه‌وێ
بێت.
3- سه‌رنووسه‌رو نووسه‌ر به‌رپرسیارێتى
مه‌ده‌نی و سزایى ئه‌و بابه‌ته‌ى
بڵاوده‌كرێته‌وه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌ڵام
خاوه‌ن ئیمتیاز ته‌نیا به‌رپرسیارێتى
شارستانى له‌ئه‌ستۆدایه، گه‌ر سه‌لمێنرا
كه به‌كرده‌نى به‌شدارى له‌ده‌رچواندنى
رۆژنامه‌كه كردووه، ئه‌وا هه‌مان به‌رپرسیارێتى
سه‌رنووسه‌رى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ى پێنجه‌م/
له یه‌كێ له‌م حاڵه‌تانه‌ى خواره‌وه‌دا
رۆژنامه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌ندرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى (6) شه‌ش
مانگ له‌رۆژى په‌سه‌ندكردنیه‌وه به‌بێ
بیانوو ده‌رنه‌چوو.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر به‌بڕیارێكى بنبڕیى
دادوه‌ریی راگیرا.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كه له‌و
ماوه دیاریكراوانه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رنه‌چوو.
1- رۆژنامه‌ى رۆژانه بۆ ماوه‌ى (30)
سى رۆژى به‌رده‌وام.
2- هه‌فته‌نامه بۆ (8) هه‌شت ژماره‌ى
یه‌ك له‌دواى یه‌ك.
3-بڵاوكراوه‌ى مانگانه‌و نیوه‌مانگانه
بۆ (4) چوار ژماره‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌ك.
4- گۆڤارى وه‌رزى بۆ (3) سێ ژماره‌ى
یه‌ك له‌دواى یه‌ك.
مادده‌ى شه‌شه‌م/
یه‌كه‌م: به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى
له‌و یاسایه‌دا هاتووه، خاوه‌ن
ئیمتیاز بۆى هه‌یه واز له‌هه‌موو یان
هه‌ندێك خاوه‌ندارێتى رۆژنامه‌كه بۆ
كه‌سێكى دیكه بهێنێت، به په‌یڕه‌وكردنى
ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه:
1- وازهێنه‌ر به‌ر له (30) سى رۆژ له‌رێكه‌وتى
وازهێنانه‌كه ئاگادارییه‌ك به ئاره‌زووى
وازهێنانه‌كه‌ى خۆى له‌رۆژنامه‌یه‌كى
رۆژانه‌دا بڵاوبكاته‌وه.
2- هه‌مان مه‌رجه‌كانى پێویست له‌وازهێنه‌ر
پێویسته له وازبۆهێنه‌ریش كه له‌م
یاسایه‌دا هاتووه هه‌بێت.
دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك بۆى هه‌یه له‌ماوه‌ى
(15) رۆژدا له‌رۆژى بڵاوكردنه‌وه‌ى
ئاره‌زووى وازهێنانه‌كه، ناڕه‌زایى
له‌سه‌ر ئه‌م وازهێنانه بداته
دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم.
به‌شى سێیه‌م
وه‌ڵامدانه‌وه‌و راستكردنه‌وه
مادده‌ى حه‌وته‌م/
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه زانیارى
نادروستى بڵاوكرده‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى
په‌یوه‌ندى به بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌وه
هه‌یه یان یه‌كێك له‌میراتگرانى یان
نوێنه‌رێكى یاسایى ئه‌و، بۆى هه‌یه
داواى راستكردنه‌وه یان وه‌ڵامدانه‌وه
له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه یان بابه‌ته‌كه
بكات و پێویسته سه‌رنووسه‌ر ئه‌و
راستكردنه‌وه‌یه یان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه
به‌خۆڕایى له یه‌كێك له‌و دوو ژماره‌یه‌ى
له‌دوای رۆژى وه‌رگرتنى وه‌ڵامه‌كه
ده‌رده‌چن له‌هه‌مان شوێن و به‌هه‌مان
شێوه‌و قه‌باره‌ى پیته‌كانى بابه‌ته
بڵاوكراوه‌كه، بڵاوبكاته‌وه.
دووه‌م: پێویسته رۆژنامه‌كه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه،
یان راستكردنه‌وه‌كه بڵاوبكاته‌وه،
به‌پێچه‌وانه‌وه سزاى بژاردن به بڕی
(1.000.000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر
نه‌بێت و له (2.000.000) دوو ملیۆن
دینار پتر نه‌بێت، ده‌درێت.
سێیه‌م: سه‌رنووسه‌ر بۆى هه‌ی ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه
یان راستكردنه‌وانه‌ى بۆى دێت، به‌پێى
بڕگه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌ره‌وه،
له‌م حاله‌تانه‌ى خواره‌وه بڵاونه‌كاته‌وه:
1- ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كه به‌ر له‌گه‌یشتنى
وه‌ڵامدانه‌وه‌كه یان راستكردنه‌وه‌كه،
بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى
ورد‌و تێروته‌سه‌لى راستكردبووه‌وه.
2- ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌كه یان
راستكردنه‌وه‌كه به‌ناوى خوازراو
واژۆكرابوو، یان به‌زمانێكى جیا له‌زمانى
بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه نووسرابوو.
3- ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكى وه‌ڵامدانه‌وه‌كه،
یان راستكردنه‌وه‌كه پێچه‌وانه‌ى
یاسا یان داب و رێساى گشتیى بوو.
4- ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌كه، یان
راستكردنه‌وه‌كه دواى (90) نه‌وه‌د
رۆژ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه
یان بابه‌ته‌كه گه‌یشته رۆژنامه‌كه.
به‌شى چواره‌م
ماف و ئیمتیازه‌كانى رۆژنامه‌نووس
مادده‌ى هه‌شته‌م/
1- رۆژنامه‌نووسان له‌كاتى به‌جێهێنانى
كارى پیشه‌ییاندا سه‌ربه‌خۆن، هیچ كه‌س
و لایه‌نێك جگه له یاسا ده‌سه‌ڵاتى
به‌سه‌ریاندا نییه.
2- نابێت ئه‌و راوبۆچوون، یان ئه‌و
زانیارییانه‌ى كه رۆژنامه‌نووس
بڵاویانده‌كاته‌وه، ببنه هۆى
تێكدانى بارى ئاسایشى رۆژنامه‌نووسه‌كه.
3- نابێت رۆژنامه‌نووس بۆ ئاشكراكردنى
سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانى زۆری
لێبكرێت.
4- رۆژنامه‌نووس مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه
له‌و كۆنگره‌و چالاكییانه كه له‌گه‌ڵ
كارى رۆژنامه‌نووسیدا ده‌گونجێن
ئاماده‌بێت.
5- هه‌ر كه‌سێك سوكایه‌تى یا ده‌ستدرێژى
بكاته سه‌ر رۆژنامه‌نووس به‌هۆى كاره‌كه‌ى،
ئه‌وا هه‌مان سزا ده‌یگرێته‌وه كه
بۆ ده‌ستدرێژییكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك
له‌كاتى، یان به‌هۆى به‌جهێنانى ئه‌ركه‌كانى
دانراوه.
6- ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كى بنه‌ڕه‌تى
له سیاسه‌تى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ى كه
رۆژنامه‌نووسه‌كه كارى تێدا ده‌كرد
روویدا، یان بارودۆخى كاتى گرێبه‌ستییه‌كه
گۆڕا، رۆژنامه‌نووس بۆى هه‌یه ئه‌و
گرێبه‌سته یه‌ك لایه‌نه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه،
به‌مه‌رجێك (30) سى رۆژ پێش له‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه
ئاگاداریی رۆژنامه‌كه بكاته‌وه بێ
ئه‌وه‌ى مافى رۆژنامه‌نووس له‌قه‌ره‌بوو
كردنه‌وه‌دا بفه‌وتێت.
7- پێویسته هه‌ڵسوڕێنه‌ران و ده‌زگا
رۆژنامه‌وانییه‌كان پابه‌ند بن به‌هه‌موو
مافه‌كانى بڕیاردراو بۆ رۆژنامه‌نووسان
له یاسا به‌ركاره‌كان و گرێبه‌ندى
كارى رۆژنامه‌نووسى په‌سه‌ندكراو له‌سه‌ندیكادا.
8- ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس رۆژانى مۆڵه‌ته
ئاساییه‌كان هه‌مووى یان به‌شێكى وه‌رنه‌گرت،
دواى كۆتایى ساڵى دارایى، پێویسته قه‌ره‌بووبكرێته‌وه
به‌مه‌رجێك كۆى له مووچه‌ى مانگێك
پتر نه‌بێت.
9- له‌حاڵه‌تى نه‌خۆشیى و پێكانى
رۆژنامه‌نووس له‌كاتى راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى
یان له‌پێناویدا، پێویسته ئه‌و ده‌زگا
راگه‌یاندنه‌ى كه كارى تێدا ده‌كات،
خه‌رجى چاره‌سه‌ركردنى بگرێته ئه‌ستۆ.
10- ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس له‌رۆژانى
پشووى فه‌رمیدا كارى كرد، پێویسته ئه‌و
ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌ى كارى تێدا ده‌كات
قه‌ره‌بووى ماددى ئه‌و رۆژانه به
بڕى كرێى دوو رۆژ بۆ هه‌ر رۆژێك بۆى
بكاته‌وه.
به‌شى پێنجه‌م
رێكاره یاساییه‌كان و حوكمه سزاییه‌كان
مادده‌ى نۆیه‌م/
أ.نابێت رێكارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ر
رۆژنامه‌نووسدا ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر
تۆمه‌تبار كرا به‌كارێك كه په‌یوه‌ندى
به پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بوو، به‌ر له‌ئاگاداركردنى
سه‌ندیكا، و ناشێت ده‌ستگیر بكرێت یان
بگیرێت ته‌نها له‌كاتى ئه‌نجامدانى
تاوانێكى به‌چاودیتراودا نه‌بێت.
ب.نابێت لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسدا
بكرێت، یا شوێنى كار‌و ماڵه‌كه‌ى
بپشكنرێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ى كه له‌بڕگه‌ى
(أ)ى ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه، ته‌نها
له‌رێگه‌ى یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وانى
دادوه‌رییه‌وه نه‌بێت، پێویسته نه‌قیب
یان نوێنه‌رێكى ئه‌و له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا
ئاماده‌بێت.
ج. له‌هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى سزاییدا،
نابێت دیكۆمێنت و زانیارى و به‌یان و
كاغه‌زه نووسراوه‌كانى بنده‌ستى
رۆژنامه‌نووس به به‌ڵگه‌ى تۆمه‌تباركردن
له‌دژى بژمێردرێت، ته‌نها ئه‌و شتانه‌ى
په‌یوه‌ندییان به بابه‌تى سكاڵاى
تۆماركراو له‌دژى، رۆژنامه‌نووسه‌كه
هه‌بێت.
د. نووسین له‌رێگاى بڵاوكردنه‌وه له‌سه‌ر
كاره‌كانى فه‌رمانبه‌رێك یا كه‌سێكى
راسپێردراو به‌راژه‌ى گشتى یان كه‌سێك
كه‌په‌یوه‌ندى به‌نوێنه‌رایه‌تى
گشتییه‌وه هه‌بێت، به‌تاوان دانانرێت،
گه‌ر ئه‌و بڵاوكردنه‌وه‌یه به‌ده‌رنه‌بوو
له‌كارى فه‌رمانه‌به‌رێتى و راژه‌ى
گشتى و نوێنه‌رایه‌تیى، به‌مه‌رجێك به‌ڵگه‌ى
سه‌لماندنى ئه‌و كارانه‌ى كه دراونه‌ته
پاڵى بخاته‌ڕوو.
ه. دواى تێپه‌ڕبوونى ماوه‌ى (90)
نه‌وه‌د رۆژ له‌دواى
بڵاوكردنه‌وه‌كه، هیچ جۆره رێكارێكى
یاسایى له‌دژى رۆژنامه‌نووس ناكرێت.
مادده‌ى ده‌یه‌م/
رۆژنامه‌نووس به بڕى له (1.000.000)
یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له
(2.000.000) دوو ملیۆن دینار پتر
نه‌بێت سزا ده‌درێت، گه‌ر
له‌هۆكاره‌كانى راگه‌یاندن ئه‌مانه‌ى
خواره‌وه بڵاوبكاته‌وه:
أ. هه‌ر بابه‌تێك ببێته هۆى تێكدانى
ئاسایش و بڵاوبوونه‌وه‌ى ترس و
تۆقاندن و زیان گه‌یاندنى به‌خه‌ڵك.
ب. دنه‌دان به‌رێگه‌یه‌ك له‌رێگه‌كانى
بڵاوكردنه‌وه، بۆ تاوانكردن و
جێبه‌جێ نه‌كردنى یاساكان.
ج. جوێن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن.
د. هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندبێت
به‌نهێنییه‌كانى ژیانى تایبه‌تى تاك،
هه‌رچه‌نده راستیش بن، گه‌ر
بڵاوكردنه‌وه‌كه بووه هۆى
له‌كه‌داركردنى.
ه. زێده‌ڕۆیى به‌رامبه‌ر باوه‌ڕى
یه‌كێ له‌تایفه ئایینییه‌كان یان
به‌كه‌مزانینى دروشمه‌كانى یان
سوكایه‌تیكردن به سومبوله‌كانى، كه
جێگه‌ى رێزلێنان و گه‌وره‌یی و
پیرۆزییه لاى ئه‌و تایفه ئایینییه‌ى
كه یاسا دانى پێداناوه.
و. هه‌ر بابه‌تێك دابى گشتى
له‌كه‌داركات.
ز. هه‌ر بابه‌تێك هانى ئه‌نجامدانى
تیرۆر‌و چاندنى تۆوى رق و كینه‌و
دووبه‌ره‌كیى و ناحه‌زى له‌نێوان
پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگادا بدات.
ح. هه‌ر بابه‌تێك زیان له
رێكاره‌كانى دادگاییكردن و دادگه‌ریی
بدات، ته‌نها مه‌گه‌ر دادگا رێگه به
بڵاوكردنه‌وه‌ى بدات.
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى رۆژنامه‌وانى
مادده‌ى یازده‌یه‌م/
حوكمه‌كانى مادده‌ى ده‌یه‌م ئه‌و
رۆژنامه‌و چاپكراوانه ناگرێته‌وه
كه به مه‌به‌ستى زانستى ده‌هێنرێن،
له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومه‌ییه‌كان و
زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانى
توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه.
مادده‌ى دوازده‌یه‌م/
هه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌رچاوه‌كانى
ده‌رچووى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم وه‌رگیراو
یا وه‌رگێڕدراوبێت، له به‌رپرسیارێـى
تاوانه‌كانى بڵاكردنه‌وه نابه‌خشرێت.
حوكمه كۆتاییه‌كان
مادده‌ى سێزده‌یه‌م/
كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ
حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ى چوارده‌یه‌م/
ئه‌م یاسایه له‌رۆژى
بڵاوكردنه‌وه‌یدا له‌رۆژنامه‌ى
ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هۆكاره پێویستیه‌كان
رۆژنامه‌وانى بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه
له‌كۆمه‌ڵگاى كوردستاندا و ئاسۆیه‌كى
به‌رینیشی له‌ئازادى
له‌به‌رده‌مدایه، بۆیه پێویستى
به‌یاسایه‌كى تایبه‌ت هه‌یه كه كارى
رۆژنامه‌نووسیى رێكبخات، به‌شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ ژیانى سه‌رده‌مدا بگونجێت و
هاوڵاتیان تواناداربكات بۆ ئه‌وه‌ى
ئاگادارى راستى زانیاریی و راوبۆچوون
و رووداوه‌كانبن و گوزارشت
له‌راوبۆچونه‌كانیان بكه‌ن
به‌شێوه‌یه‌ك رێز له‌مافى هه‌موان
بگرێت، بۆیه پێویستى به‌ده‌رچوونى
ئه‌م یاسایه كرد.
|